لیست
EXEED World

پێشانگای ئۆتۆمبێلی نێودەوڵەتی هەولێری 2026

لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی نێودەوڵەتی هەولێری 2026، EXEED دیدگایەکی شیاوی شاهانەیی و مۆدێرنی پێشکەش کرد، کە تەکنەلۆژیا و ئەندازیاریی پێشکەوتوو لەگەڵ شێوازێکی میوانداریی جیهانی ڕێکخستبوو. بە پشتبەستن بە فەلسەفەی "Experience First" (ئەزموون بۆ میوانەکان)، کۆشکی EXEED وەک شوێنێکی تەواو مۆدێرن و کارلێککەر دیزاین کرابوو بۆ ئەوەی سەردانکەران زیاتر لەگەڵ ناسنامە و بەهای براندەکە ئاشنا ببن نەوەک تەنها ئۆتۆمبێلەکان. میوانان لە کافێی EXEED بە گەرمی بەخێرهاتن کران، کە شوێنێکی تایبەت بوو بۆ پێشکەشکردنی خواردنەوەی گەرم و چێژبەخش و کوالێتی بەرز لە ژینگەیەکی ئارام و شاهانەیی دا. دواتر ئەزموونەکە لە VIP Lounge بەردەوام بوو، شوێنێک کە بۆ گفتوگۆی بەرز و دروستکردنی پەیوەندیی مانادار درووست کرابوو. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەشەکان، ئەزموونی سینەمای EXEED بوو، کە سەردانکەران چوونە ناو هۆڵێکی سینەمای تایبەت لە ناو کۆشکی EXEED و چێژیان وەرگرت لە فیلمە سینەماییەکان، هەموو بۆ ناسین و تێگەیشتن لە دیدگا، نوێکاری و ئایندەی EXEED. لە کۆتاییدا، لە Signature Station میوانان کراسێکی تایبەتیان وەرگرت کە پیتی یەکەمی ناویان لەسەر دوورابوو، وەک یادگارییەکی تایبەت و لەبیرنەکراو لەم بۆنەیەدا. بەم جۆرە و بەم کۆمەڵە ئەزموونە تایبەتە، ئامادەبوونی EXEED بوو بە شتێک کە زیاتر بوو لە تەنها پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل، بەڵکو گەشتێکی تایبەت و لەبیرنەکراوی بۆ هەموو سەردانکەران دروست کرد.

بەیانی تایبمەندێتی/ئاگاداركردنەوەی یاسایی
بەیانی تایبمەندێتی
ئاگاداركردنەوەی یاسایی